ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی جۆوه‌ردان، په‌ناخوازێكی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت به ناوی “مێهری نه‌بی زاده”، له ڕێگای گه‌یشتن به یۆنان به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و په‌ناخوازه له‌گه‌ڵ هاوسەر و دوو منداڵی ٤ ساڵ و ٧ ساڵان، له ڕێگای نێوان توركییه بۆ یۆنان، بە هۆی سەختی رێگەوە تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت و گیانی له ده‌ست ده‌دات. به پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ١١ په‌ناخوازی خه‌ڵكی ڕوژهه‌ڵات، له كاتی ڕۆیشتن بۆ ئۆروپا گیانیان له ده‌ست داوه كه ٩ كه‌سیان خه‌ڵكی سه‌رده‌شت بوون.