كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سیمانی سپاهانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێ به‌جی نه‌كرانی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشاوه و له ناو ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕیوه‌برد.
له‌م كۆبوونه‌وەیە دا كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدرانی حەقدەستە دواخراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ كارانه‌ی به‌هره‌وه‌ری بوون. به وته‌ی كرێكاران له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوودا كه بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌ڕێوه‌یان بردووه ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران و نوێنه‌رانیان له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی دهركارنیان لێكراوه.