ڕۆژی یەکشەممە ۲۳ جۆزەردان، “عادڵ سالم فەرد” لە زیندانی ڕژیم لە شاری نەغەدەوە ڕەوانەی زیندانی شاری شنۆ کرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “عادڵ سالم فەرد” لە ڕێکەوتی ۲۶ی جۆزەردانی ٩٩ی هه‌تاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کراوە و دوای مانگێک لێکۆڵینەوە، بۆ زیندانی ورمێ گواسترابووە. جێی ئاماژه‌یه كه ناوبراو لە مانگی سەرماوەزی ٩٨ی هه‌تاوی بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ۳ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.