کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری ئۆمیدییە

تجمع کارگران شهرداری امیدیه 1

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری ئۆمیدییە، رۆژی شەممە 22ی مانگی جۆزەردان لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی شارەداری ئۆمیدییە لە سەرەتای ساڵەوە هێچ حەقدەستێکیان پێنەدراوە و مافی بیمەکانیشیان لێ زەوت کراوە. شارەداری  ئۆمیدییە بە بیانووی نەبوونی “سەرچاوەی داهات”  سەرەڕای دۆخی نالەباری کرێکاران و خراپی باری ژیان و گوزەرانیان، گوێی لە داواکاری رەوای کرێکاران خەواندووە و هیچ وڵامێکیان بە خواستەکانیان نەداوەتەوە.