کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژەی کۆبوونەوەی کەشاوەرزانی خوزستان

اعتراض دوباره کشاورزان خوزستان

رۆژی شەممە 22ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کەشاوەرزانی خوزستان لە ناڕەزایەتی بە کەم ئاوی لە بەردەم ئوستانداری ئەو ئوستانە کۆبوونەوە.

بەرپرسانی ئوستانی لە خوزستان بە بیانووی وشکە ساڵی، بەشێکی زۆر لەو ئاوانە کە بۆ کاری کشت و کاڵی “هاوینە” پێویستە، لە کەشاوەرزانی ئەو ناوچەیەیان بڕێوە و بە هەزاران کەسیان تووشی رەنج بەخەساری کردووە. کەشاوەرزانی ناڕازی تا ئێستا بە شێوازی جۆراوجۆر بۆ دابین کردنی ئاوی پێویست بۆ زەوییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام هەموو جارێک لە گەڵ کەمتەرخەمی و بایەخ نەدانی کاربەدەستان رووبەڕوو بونەتەوە.