رۆژی شەممە 22ی مانگی جۆزەردان، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ئیدارەی کار و نوێنەری خاوەن کار، حوکمی دەرکران لە کارخانەی “فوڵادی ئەهواز ” بۆ دوو کرێکار راگەیەندرا.
غەریب حۆێزاوی و حسێن رەزایی پێشتر لە مانگی خاکەلێوە دا، لە لایەن حەراسەتی ئەم کارخانەیەوە مافی کار کردن و چوونە ژوورەوە بۆ شوێنی کارەکانیان لێ زەوت کرابوو. ئەم کردەوەیە ناڕەزایەتی بەرینی کرێکارانی لێکەوتەوە کە خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کاری ئەم دوو کەسە بوون. بەڵام سەرەڕای هاوپشتی کرێکارانی لەسەر کار و پێداگرییان بۆ گڕاندنەوە ئەو دوو کەسە، خاون کار بە هاوپشتی ئیدارەی کار حوکمی دەرکرانی ئەم دوو کرێکارەی حەتمی کردەوە.