ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، به هۆی هێرشی ڕاكێتی بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین لانیكه‌م ١٨ كه‌سی مه‌ده‌نی بوونه قۆربانی و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار بوون.
بو پێی ڕاپۆرتی دیده‌بانی مافی مرۆڤ له سووریه، چه‌ند ناوچه‌ی شاری عه‌فرین كراونه‌ته ئامانج به‌ڵام زۆرترین قۆربانی له هێرشی ڕاكیتی بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی “ئه‌لشه‌فا”ی ئه‌م شاره بووه. له‌م هێرشه دوكتورێك، سێ كادری ده‌رمانی، دوو ژن و دوو منداڵ گیانیان له ده‌ست دا.جێی ئاماژه‌یه كه به‌هاری ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی ئه‌رته‌شی توركییه به هاوكاری گرووپه جیهادییه‌كان، شاری عه‌فرینی له باكووری ڕۆژئاوای سووریه داگیركرد و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ(ی پ گ) ناچار به پاشه‌كشه بوون. هێزه‌كانی (ی پ گ) له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م هێرشانه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ڕووی نه‌داوه.