خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه‌یە خوازیاری ته‌حویل دانی ماڵه‌كانیان بوون كه پێشتر پوڵەکەیان په‌رداخت كردووه. به وته‌ی ناڕازییان به‌رپرسانی ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ڵێنی یه‌ك مانگه‌یان بۆ ته‌حویل دانی ئه‌م ماڵانه دابوو، به‌ڵام دوای تێپه‌ر بوونی چه‌ندین مانگ به‌ڵێنه‌كانیان هیشتا جیبه‌جی نه‌كردووه.