به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان ئاگرێكی به‌رین له ناوچه‌ی چۆمان كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌شێكی زۆر له‌و ناوچه‌یه له ژێر بڵێسه‌كانی ئاگردا سووتاون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی چۆمان راگه‌یاند، هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه دیارنییه به‌ڵام به‌هۆی خێرایی ئاستی “با” له ناوچه‌كه زۆری دارستان ئاگری لێكه‌وتووەته‌وه. شایانی باسه هه‌تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زیانی مادیی و گیانی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه نه‌خراوه‌ته ڕوو.