چالاكی كرێكاری “مازیار سه‌ید نژاد” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، ناسراو به به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م چالاكه كرێكاریه له ده‌ست پێراگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه له‌م دوایانه حۆكمی ٣ ساڵ به‌ندكرانی ئه‌م چالاكه كرێكاریه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه، پشت ڕاست كرابووە.