ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، كاتژمێر ٣ی دوای نیوه‌ڕۆ، هەڵسووڕاوانی ناسراوی كریكاری، “مه‌حموود ساڵه‌حی” و “عۆسمان ئیسماعیلی”، به پێشوازی گەرمی بنه‌ماڵه و هەڵسووڕانی دیكه‌ی كرێكاری، له زیندانی سه‌قز ئازاد كران.
“مه‌حموود ساڵه‌حی” و “عۆسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی ٢٦ی گۆڵان، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام له ڕێگه‌ی به‌شداری كردن له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار” له لایه‌ن لقی سێی دادسه‌رای ڕژیم له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ڕۆژی ٦ی جۆزه‌ردان، دادگای ڕژیم “مه‌حموود ساڵه‌حی” به ٣ مانگ و “عۆسمان ئیسماعیلی” به ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كرد. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م حۆكمانه به په‌رداختی ٢ ملیۆن و ٤ ملیۆن جه‌زای نه‌قدی گۆڕدرا. ئه‌و دوو هه‌ڵسوڕاوه به‌رده‌وام به‌رانبه‌ر به‌م حۆكمه ناڕه‌وایه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و قهبۆڵیان نه‌كردووه.
