شۆفیرانی شیركه‌تی سرویسی “خۆدره‌وشه‌هر”، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر شه‌ورای شاری تاران، خوازیاری ته‌ئمینی ئه‌منییه‌تی پیشه و ژیانیان بوون.
به وته‌ی ئه‌م شۆفیرانه، سه‌ره‌ڕای كه‌می حقووقه‌كانیان گه‌وره‌ترین كێشه‌یان هه‌بوونی قه‌راردادگه‌لێكه كه ته‌نیا قازانجی شیركه‌تی تێدایه. له به‌شێكی دیكه له وته‌كانیاندا ڕایانگه‌یاند: ساڵی پار ٥٥٠ هه‌زار تمه‌ن له حقووقه‌كانیان بۆ بیمه كراوه و ئه‌مساڵ ئه‌م نرخه بووه‌ته ٨٥٠ هه‌زار تمه‌ن.ئه‌مه له حاڵێكدایه كه حقووقه‌كانیان هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.