کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی شیرکەتی ئابفای ئەهواز

تجمع کارگران شرکت آبفای اهواز 3

بەیانی رۆژی سێشەممە 18ی مانگی جۆزەردان، کرێکارانی شیرکەتی ئابفای ئەهواز، بۆ دووهەمین جار لە ناو ئەم حەفتەیە دا لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان، لە بەرامبەر بینای گشتی ئێدارەی ئابفای خوزستان کۆبوونەوە.

نزیک بە 300 کرێکاری شیرکەتی ئابفای ئەهواز سەرەڕای ئاستی نزمی حەقدەستەکانیان و پشت گوێ خستنی مافی بیمەکانیان لە مانگی رەشەممەی پارەکەشەوە، هێچ حەقدەستێکیان پێنەدراوە. ئەوان تا ئێستا چەندین جار بە شێوازی جۆراجۆر دەنگی خۆیان بە گوێ بەرپرسان گەیاندووە، بەڵام تا ئێستا هێچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.