به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا، به خواستی ئازادی هاوكاره‌كانیان و پێدرانی حەقدەستە دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر دادگای كازروون و بینای شاره‌داری ئه‌م شاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
زیاد له حهفتەیەکە كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا ده‌ستیان له كار كێشاوهتەوە و ژماره‌یه‌ك له كرێكاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌وڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كرێكارانه بۆ ئازادییان بی ئاكام ماوه‌ته‌وه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه كۆمه‌ڵێك له كرێكاران به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری ئازادی هاوكاره‌كانیان و هه‌روه‌ها پێدرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن.