كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز كه به شێوه‌ی په‌یمانی له به‌شه جۆوارجۆرهكانی ئه‌م شیركه‌ته كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، له‌ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له‌به‌رانبه‌ر بینای ئیداره‌ی ئابفای ئه‌هواز، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٣٠٠ كرێكاری شیركه‌تی ئاو وئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه. به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته هیچ جۆره ئه‌منییه‌تێكی پیشه‌ییان نییه و هه‌بوونی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان هیچ سوودێكی بۆ كرێكاران نه‌بووه به‌ڵكوو بووه‌ته هۆی مه‌ترسی بۆ ئه‌منییه‌تی كارییان. شایانی باسه كه ئه‌م كرێكاران چه‌ندین ساڵه كه بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.