ڕۆژی یه‌كشیه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، شه‌ش كرێكار له شاره‌كانی، ئیسفه‌هان، كاروون، مه‌نووجان، سه‌رده‌شت و سه‌قز، به شێوه‌ی جیاواز تووشی ڕووداوی كار بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی كارخانه‌ی سیمانی كاروون به ناوی “حه‌سه‌ن ئه‌سكه‌نده‌ری” به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه و له ناوچه‌ی “فه‌لاوه‌رجان”ی شاری ئیسفه‌هان، دوو كرێكاری لاو به هۆی کەوتنە ناو گۆمێکەوە، گیانیان له ده‌ست دا. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ڕمانی چاڵاوێک له ئاوایی “شه‌هله‌كان”ی مه‌نووجان، كرێكارێك كه‌وته ژێر ئاوار و گیانی له ده‌ست دا. له دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی سه‌رده‌شت كرێكاریك به ناوی “دانیال ئیبراهیمی” به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیاتنی له‌ده‌ست دا‌و له شاری سه‌قزیش كرێكارێك به ناوی “عۆسمان دیدار” به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار بوو كه به هۆی سه‌ختی برینكانیه‌وه له نه‌خۆشخانه دوای چه‌ند ڕۆژ چاودێری پزیشكی، گیانی له ده‌ست دا.
