کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگەی گوندەکانی کیسەڵان و تیزاوای شاری سه‌قز

ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگەی گوندەکانی کیسەڵان و تیزاوای شاری سه‌قز

ڕۆژی پێنجشەممە 13ی جۆزەردان، دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە لەوڕگە و لێڕەواری گوندەکانی “کیسەڵان” و “تیزاوا”ی سەر بە ناوچەی “فەیزوڵڵابەگی” شاری سەقز هاتە ئاراوە و بەشێکی زۆر لە سرووشتی ئەو ناوچەیە سووتا و بوو بە خەڵووز.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم ئاگر کەوتنه‌وانە لە دوو شوێنی جیاواز و بە ئەنقەست لە لایەن نەیارانی ژینگە و سرووشتەوە ڕوویداوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ هەردوو ئاگر کەوتنەوەکە لە لایەن ژینگەپارێزان و خەڵکی بە ئەمەگی ئەو دوو گوندەوە کۆنتڕۆڵ کراوە وکوژێنراونەتەوە.