بەیانی رۆژی شەممە 15ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵڵا” لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان لە بەرامبەر بینای شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵڵا” سەرەڕای هەبوونی حەقدەستی دواخراوی پارەکەیان، ئەمسالیش لە سەرەتایی ساڵەوە هیچ حەقدستێکیان وەرنەگرتووە. ئەوان تا ئێستا چەندین جار بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر دامەزراوە دەوڵەتییەکان بە نیسبەت ئەم غەدرەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام هێچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.