کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

دەستبەسەر کردنی کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری ئەهواز

بازداشت شماری از کارگران شهرداری اهواز 3

کەڵانتەری 30ی ئەهواز لە هەشتی مانگی جۆزەردان دا، نۆ کەس لە کرێکارانی شارەداری ئەو شارەی دەسبەسەر کرد، کە هێشتا دوو کەسیان لە گرتووخانە دا راگیراون.

کرێکارانی شارەداری ئەهواز، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان، چەندین جار کۆبوونەوەیان کردووە و دەستیان لە کارکێشاوتەوە، بەڵام کاربەدەستان و خاوەنانی کار هیچ بایەخێکیان بە داواکارییەکانیان نەداوە. لە دوایین کۆبوونەوەی کرێکارانی شارەداری ئەهواز، کاربەدەستانی رژیم لە جیات وڵام بە خواستی ڕەوای کرێکاران، مەئمورانی کەڵانتەریان لە گیانیان بەرداو 9 کەسیان لێ دەسبەسەر کرا، کە هێشتا دوو کەسیان ئازاد نەکراون.