کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

مانگرتن لە خواردنی یازدە زیندانی سیاسی

اعتصاب غذای یازده زندانی سیاسی 1

لە چەند حەفتەی رابردووە یازدە بەندکراو، لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی ئێران، لە ناڕەزایەتی بە هەڵسووکەوتی خراپی بەپرسان و وڵام نەدانەوە بە داواکارییەکانیان، زیندانیەکان، مانیان لە خواردن گرتووە.

زیندانیانی مانگرتوو بریتین لە: خالید پیرزادە، محەمەد تورکەمانی، ئیرەج حاتەمی، فەرزاد سامانی، رەزا تاڵشیان، ئەبولفەزڵ غەسالی، ویان محەمەدی، حسێن هاشمی، محەمەد عەلی عەموری، موختار ئال بو شوکە و قاسم سەنجەری. شایانی باسە کە هەر ئەمساڵ چەندین زیندانی سیاسی دیکە لە ناڕەازەتی بە دۆخی خراپی زیندانەکان و هەڵسووکەتی نالەباری بەرپرسان مانیان لە خواردن گرتبوو کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بکرێ بە: سەبا کورد ئەفشار، موژگان کاوسی، ئەمیر سالار داودی، بەکتاش ئابتین، و سینا بێهێشتی.