كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌زاره‌كانی كه‌شاوه‌رزی شیركه‌تی نه‌یشه‌كری حه‌وت ته‌په، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قئاوه و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌م ناوه‌نده، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له مه‌زراكانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، یه‌رهه‌م دێن، له ته‌واوی قۆناغه‌كانی چاندن و پێگه‌یاندن، پێویستیان به ئاوه. هه‌رچه‌ند به‌رهه‌می “كولزا” پێگه‌یشتووه به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانی دیكه پێویستیان به ئاوه و كێشه‌ی كه‌م ئاوی بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی كرێكاران. كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.