کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

نوقم بوونی گەورەترین کەشتی هێزی دەریایی رژیم

غرق شدن بزرگترین شناور نیروی دریایی رژیم 3

رۆژی سێشەممە 11ی مانگی جۆزەردان، گەورەترین کەشتی هێزی دەریایی رژیم پاش ئاگرتێبەربوون لە نزیک بەندەری جاسک لە ئاو دا نوقم بوو.

مێدیاکانی سەر بە رژیم “شناوەری خارک” کە پاش ئاگر تێبەربوون، لە ئاو دا نوقم بووە بە گەورەترین کەشتی هێزی دەریای “ئێران” ناو لێ دەبەن. کاربەدەستانی رژیم تا ئێستا لە هۆکاری نوقم بوونی ئەو “گەورە کەشتییە” راپۆرتێکیان بڵاو نەکردووەتەوە. شایانی باسە کە دوو مانگ پێشتر کەشتێکی دیکە لە ژێر ناوی “ساویز” لە ئاوەکانی دەریای سوور دا کەوتە بەر هێرشەوە و لە ئاو دا نوقم بوو. بەشێک لە مێدیاکان هۆکاری تەقینەوەی کەشتی “ساویز”یان بە “مینە میغناتیسییەکانی” ئیسڕائیلەوە نیسبەت دا.