کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی کرێکارانی “شیرکەتی تاران جنوب” بە دەرکرانیان له‌ كار

اخراج شماری از کارگران شرکت تهران جنوب و تجمع کارگران

کۆمەڵێک لە کرێکارانی “تاران جنوب” رۆژی چوارشەممە 5ی مانگی جۆزەردان،لە ناڕەزایەتی بە دەرکرانی لە ناکاویان لە لایەن خاوەنکارەوە کۆبوونەوە.

بەیانی رۆژی چوارشەممە لە کاتی چوون بۆ سەر کار، دەیان کرێکاری “شیرکەتی تاران جنوب” هەواڵی دەرکران لە شیرکەتیان پێڕاگەینرا. کرێکارانی بیکارکراو و کۆمەلێکی دیکە لە کرێکارانی شیرکەتەکە لە ناڕەزایەتی بەو غەدرە کۆبوونەوە و خوازیاری گەرانەوەی هەموو کرێکارانی دەرکراو بۆ سەر کارەکانیان بوون.