ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چالاكانی دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و هاووڵاتییانی ئه‌مریكا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان له سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی كوژرانی “جۆرج فلۆید” له شاری مینیاپۆلیس ڕێپێوانیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی باقیی توندوتیژییه‌كانی دیكه‌ی پۆلیس له ئه‌مریكا، شان به شانی بنه‌ماڵه‌ی جۆرج فلۆید له‌م ڕێپێوانه‌دا به‌شداریان كردووه. شایانی باسه، بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و گرته ویدیۆی دوایین ساته‌كانی ژیانی جۆرج فلۆید و كوژرانی ناوبراو به‌ده‌ستی پۆلیس، ساڵی ڕابردوو شه‌پۆلێكی به‌رینی ناڕه‌زایه‌تی له ئه‌مریكا و زۆرێك له وڵاتانی جیهان وه‌ڕێخست. جێگه‌ی ئاماژه‌یه قه‌راره ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش چه‌ند ڕێپێوانێكی دیكه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی جۆرج فلۆید له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت.