ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له كه‌مئه‌ندامانی و چالاكانی سێنفی ڕێكخراوی كه‌م ئه‌ندامان له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی ماده‌ی ٦ی یاسای كه‌م ئه‌ندامان، له به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی سه‌رۆك كۆماری كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به پێی ئه‌م ماده‌یه وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان ئه‌ركداره كه كه‌مئه‌ندامان بخاته ژێر چه‌تر بیمه‌ی ته‌ندرووستییه‌وه به جۆرێك كه بۆ دابین كردنی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی ئه‌م كه‌سانه، خه‌ده‌ماتی توانابه‌خشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی كه‌مئه‌ندامان ڕاده‌ست بكرێت. هه‌روه‌ها بڕیاربوو كه كێشه‌وگرفتی كه‌مئه‌ندامان پاش به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای پشتیوانی كردن لێیان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به له‌به‌رچاو گرتنی ته‌رخان كردنی یه‌ك له‌سه‌ر دوازده‌ی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌ڵام به‌كرده‌وه ئه‌م یاسایه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه.