“مەرزییە ئەمیری”، هەواڵنێری ڕۆژنامەی “شه‌رق” کە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، له لایه‌ن دادگاوه بە ١٠ ساڵ و نیو و هه‌روه‌ها ١٤٨ زه‌ربه شه‌لاق سزا درا.
سەمیرا ئەمیری، خوشکی مەرزییە ئەمیری، ڕۆژی شەممە وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تویتیر نووسی: لە ئەگەری پشتڕاست بوونه‌وه‌ی ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، مه‌رزییه ده‌بێ شەش ساڵی ئەم دە ساڵە، بچێتە زیندان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “مەرزییە ئەمیری” ڕێكه‌وتی ١١ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە کاتی ڕووماڵ کردنی کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە به‌رامبه‌ر مەجلیسی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم له شاری تاران، به ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.