کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

مانگرتنی کرێکارانی کارخانەی سیمانی جۆین

اعتصاب و تجمع کارگران کارخانه سیمان جوین3

رۆژی سێشەممە 28ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی سیمانی جۆین لە سەبزەوار، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان، دەستیان لە کار کێشاوەو مانیان گرت.

کرێکارانی ناڕازی خوازیاری بردنەسەرێی ئاستی حەقدەستەکان، پێدانی لەسەروەختی حەقدەستەکان و هەروەها باش کردنی باروودۆخی ئیمەنی شوێنی کارەکەیانن. کرێکارانی مانگرتوو جەختیان کردووەتەوە تا گەیشتن بە داخوازییەکانین و دابین کردنی باروودۆخێکی باش بۆیان، درێژە بە ناڕەزایەتییەکەیان دەدەن.