رۆژی سێشەممە 28ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە کارمەندانی شیرکەتی فرۆکەوانی “هۆما” لە ناڕەزایەتی بە بڕیاری “ئێران ئەیر” بۆ درێژ نەکردنەوەی گرێبەستی ئەمساڵیان دەستیان لە کار کێشاوە و لە ترمیناڵی 2ی فڕۆکەخانەی “مێهراباد” کۆبوونەوە.
شیرکەتی فرۆکەوانی “ئێران ئەیر” بە بیانووی زۆر بوونی ژوماری پێرسۆنێلی ئەو شێرکەتە لە هەوڵی بێکار کردن و هەروەها بڕین و کەم کردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانە. سەرجەمی کارمەندان و پێرسۆنێلی ئەم شیرکەت بەو هەوڵانە ناڕازین و پێداگری دەکەن بۆ بردنەسەرێی حەقدەستەکان و مانەوەیان لە سەر کارەکانیان.