کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

پەنابەرێکی خه‌ڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەردەم UN لە هەولێر ئاگری لەخۆی بەردا

پەنابەرێکی خه‌ڵكی ڕۆژهەڵات لە بەردەم UN لە هەولێر ئاگری لەخۆی بەردا

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵان، دوو پەنابەری سیاسیی بە ناوەکانی “بێهزاد (محەممەد) مەحموودی” خەڵکی بۆکان و “فەردین گرامی” خەڵكی نەغەدە لەبەردەم دەفتەری نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر دەستیان دابووە مانگرتن. لەو مانگرتنەدا “بێهزاد مەحموودی” بەهۆی ئەوەیکە وڵامی داواکارییەکانی لەلایەن ئەو ڕێکخراوە وه‌رنه‌گرتبوو ئاگری لە جه‌سته‌ی خۆی بەردا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م په‌ناخوازه‌ دوای ئەوەیکە ئاگر لەخۆی بەردەدات تووشی سووتاوی بە ڕێژەی ٩٠ لەسەد دەبێت و بۆ نەخۆشخانەی ئۆرژانسی هەولێر ڕادەگوازرێت و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ به‌ به‌رچاوی میدیاكان و چه‌ندكه‌سێك كه‌ له‌و شوێنه‌ بوون ڕوو ئه‌دات، به‌ بێ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی جیدییان بۆ پێش گرتن به‌م كاره‌ساته‌ هه‌بێ.