به ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌واڵی ئازاری جنسی كچێكی ١١ ساڵ ته‌مه‌ن له ئاوایی “هه‌زارخانی” له شاری سۆنقۆر بڵاوبووه‌ته‌وه و بووته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه به دوای ڕا كردنی تۆمه‌تبار خانووی زانای ئاواییه‌كه‌یان كه شوێنی نشته‌جێ بوونی ئه‌م كه‌سه بوو، ئاگریان دا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، تۆمه‌تبار به ئازاری جنسی ئه‌م كچ منداڵه، مهڵاییهك بووه كه له خانووی زانای ئاواییه‌كه نشته‌جێ بووه. شایانی باسه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م منداڵه به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بابه‌ته بۆ فه‌رمانداری ئه‌مشاره، هێچ كاربه‌ده‌ستێك وڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه نه‌بووه.