کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کارمەندان و موعەلیمانی “مەدرەسە ئیستسناییەکان” لە ئوستانی خوزستان

تجمع معلمان و کارکنان مدارس استثنایی استان خوزستان

رۆژی یەکشەممە 26ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە موعەلیمان و کارمەندانی “مەدرەسە ئیستسناییەکان” لە ئوستانی خوزستان لە بەرامبەر بینای گشتی ئیدارەی “ئاموزش و پەروەرشی” ئەو ئوستانە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ده‌ربڕی.

موعەلیمانی ناڕازی خوازیاری زیادکردنی حەقدەستەکان و لابردنی بەربەستە بیمەییەکانن. موعەلیمانی ناڕازی رایانگەیاندووە، “سەرەڕای تێپەڕ بوونی 2 مانگ بە سەر ساڵی نوێ دا گۆڕانێک بە سەر حەقدەستەکانیان دا نەهاتووە و هیچ هەڵکشانێک بە سەر حەقدەسەکانیانەوە دیار نییە”.