به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان لانیكه‌م سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئیلام، شیراز و قه‌زوین به تۆمه‌ته‌كانی “قه‌تڵ” و “مادده‌ی هۆشبه‌ر” ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌ندكراوێك به‌ناوی “جه‌ماڵ محه‌ممه‌دی” كه پێشتر به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو به‌هۆی ڕه‌زایه‌ت نه‌دانی بنه‌ماڵه كوژراوه‌كه له زیندانی ئیلام ئێعدام كرا. هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا به‌ندكراوێكی دیكه به‌ناوی “بێهنام به‌یاتی” كه له چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز ڕاگیرابوو له حه‌ساری ئه‌م زیندانه ئێعدام كرا.هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانی قه‌زوین به‌ناوی “عه‌لی مۆراد زه‌بیعی” كه له چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به “ماده‌ی هۆشبه‌ر” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو له زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌مشاره به‌كرده‌وه ده‌رهات. شایانی باسه ئێعدامی ئه‌م به‌ندكراوانه وه‌ك زۆرێك له ئێعدامه‌كانی دیكه به‌نهێنی ئه‌نجام دراون و له میدیاكانی ڕژیمدا ئاشكرا نه‌كراون.
