ڕۆژی به‌كشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌ی تاواندنه‌وه‌ی ئالۆمنیۆم له‌شاره‌كی سه‌نعه‌تی “ئالۆمنیۆم كاران”ی به‌شی حه‌سه‌ن ئاوای فه‌شافوویه‌ی شاری ڕه‌ی، دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌رمی یه‌كێك له كرێكاران ناسراوه‌ته‌وه و ته‌رمی ئه‌وی دیكه به هۆی سووتانی زۆره‌وه ئاشكرا نه‌كراوه. شایانی باسه كه سێ برینداره‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌م ڕووداوه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و بارووجۆخی یه‌كێكیان زۆر ناجێگیره.