کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی بەشی خزمەت گوزاری لە شارەکە سەنعەتییەکانی “ئابادان” و “خوڕەمشەهر”

اعتراض کارگران خدماتی شهرک‌های صنعتی آبادان و خرمشهر1

رۆژی شەممە 25ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی خزمەت گوزاری لە شارەکە سەنعەتییەکانی “ئابادان” و “خورەمشەهر” لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی ئەو بەشە لە شارەکە سەنعەتییەکانی ئابادان و خورەمشەهر زیاد لە 7 مانگ حەقدستی دوخراویان هەیە. ئەم کرێکارانە تا ئێستا چەندین جار بە شێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام وڵامێکیان وەر نەگرتووەتەوە. خاوەنانی کار و بەرپرسان، سەرەڕای بی وڵام کردنی ناڕەزایەتی کرێکاران بۆ داخوازییە رەواکانیان، هەڕەشەی دەرکردن و وەلانان لە کاریان لێ کردوون. کرێکارانی ناڕازی ئەم جارەش بە کۆبوونەوە لە حەساری شارەکە سەنعەتییەکان، خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان بوون.