ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گوڵان، “هیراد پیربۆداقی” چالاكی كرێكاری شاری تاران بۆ تێپه‌ر كردنی ماوه‌ی ٦ مانگ به‌ندكرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازرایه‌وه بۆ زیندانی ئێوین.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م چالاكه كرێكاریه ڕۆژی شه‌ممه هاوڕێ له‌گه‌ڵ “عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی” و “سه‌عید مهلایێری” له چالاكانی دیكه‌ی كرێكاری، كاتێك بۆ وه‌رگرتنی كه‌لوپه‌له شه‌خسیه‌كانیان كه به‌شوێن كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار زه‌وت كرابوون، سه‌ردانی پۆلیسی ئه‌منییه‌تی شهقامیگیشا له تاران ده‌كه‌ن له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئێوین ده‌كرێن.