كرێكارانی شیركه‌تی سیمان جوینی سه‌بزه‌وار، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گوڵان، پاش به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین ڕۆژ كۆبوونه‌وه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی كارخانه به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكاران له‌ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، له‌خوارێ بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و باروودۆخی ناله‌باری كار و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م كارخانه‌یه ناڕازین. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه پێشتریش له ڕێكه‌وتی ٩ی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٩، ده‌ستیان دابووه مانگرتن. له جه‌ره‌یانی ئه‌م مانگرتنه‌دا كرێكاران و خاوه‌نكار له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی خواستی كرێكاران به ڕێكه‌وتن گه‌یشتبوون به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٥ مانگ له‌م مانگرتنه، نه ته‌نیا هیچ كام له خواسته‌كانی كرێكاران وه‌دی نه‌هاتوون به‌ڵكوو ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ركراون.