ماوەی چوار ڕۆژە لە شارهكانی ئامێد، ماردین و وان و چەند ناوچەیەکی دیکەی توركییه بەهۆی دانانی قەیووم لە جێگەی سێ سەرۆک شارەوانی هەدەپە ناڕەزاییەکان درێژەیان هەیه.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكان، ناڕەزایەتییەکانی هەدەپە و دەنگدەرانی ئەو پارتە لەبەرامبەر بڕیاری دانانی قەیووم لەسەر گەورە شارەوانییەکانی ئامێد، ماردین و وان ههروا بەردەوامن. شایانی باسه لە چەند شارێكی باکووری کوردستان و تورکییه ناڕەزاییەکانی بارگرژی لێکەوتووهتهوه. لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی چوارشەممە لە شاری وان، دیمەنی راوەدوونانی چالاکوانان لەلایەن پۆلیس و ئەشکەنجەدانیان، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. شایانی باسه، دوای بڵاوبوونەوەی دیمەنەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا محەممەد ئەمین بیلمەز، پارێزگاری وان کە وەک قەیووم لە شوێنی هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپە دانراوە، لە راگەیێندراوێکدا دانی بەوەدانا کە پۆلیس تووندوتیژی بەکارهێناوە و رایگەیاندووه، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە. پێویسته ئاماژه بكرێت كه بەڕێوەبەرایەتی جەهەپە لە ساڵی ٢٠١٦ دا پشتگیری لە بڕیاری لادانی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران کرد و بههۆیهوه ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەدەپە خرانە زیندانەوه.