رۆژی پێنجشەممە 23ی مانگی گوڵان، بە دەیان هەزار کەس بە پانتایی وڵاتی کۆلۆمبیا رژانە سەر شەقامەکان و خوازیاری دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بوون.
زیاد لە دوو حەفتەیە خۆپێشاندان و مانگرتنی گشتی دژ بە سیاسەتە دژە کرێکارییەکای دەوڵەتی کۆلۆمبیا سەرتاپای ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە. هێزە سەرکوتگەرەکانی دەوڵەت و پۆلیسی ئەو وڵاتە تا ئێستا زیاد لە 42 کەسیان کوشتووە و بە سەدان کەسیشیان بریندار کردووە. ناڕازییان لێبڕاون تا گەیشتن بە داواکارییەکانیان دەست لە خۆپێشاندان و مانگرتن هەڵنەگرن.