كرێكارانی كارخانه‌ی ڕه‌نگ سازی پامچاڵ له شاره‌كی سه‌نعه‌تی قه‌زوین، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌ونده ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه، هه‌روه‌ها ٧ مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی وێڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م ناوه‌نده هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.