كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی لووله‌سازی خووزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری خووزستان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
له داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌ییان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیانه. جێی ئاماژه‌یه كه ٨ مانگ له‌وه پێش به‌رپرسانی ئه‌م كارخانه به بیانووی ده‌ست به‌كاركردنی فازی ٢ی ئه‌م كارخانه‌یه لانیكه‌م ١٠٠ كرێكاریان ده‌ركردووه و به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی جگه له ئه‌م ١٠٠ كه‌سه ٢٠٠ كرێكاری دیكه‌ش له نێوان ساڵه‌كانی ٨٠ و ٩٠ی هه‌تاوی داخوازییه ماڵی و بیمه‌یه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.