کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی له‌به‌نیاتی پاژه‌ن

اعتصاب کارگران شرکت لبنی پاژن

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی له‌به‌نی پاژه‌ن له‌ نه‌سیم شاری تاران، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌نێو كارخانه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كارخانه‌یه‌ لانیكه‌م ٣٠٠ كرێكاری هه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی ٦ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه‌. هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی داخوازی كرێكاران، ٨ مانگ حه‌قی بیمه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن خاوه‌ كاره‌وه‌ به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌.