کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

هەڵکشانی قوربانیانی سێڤیلی شه‌ڕ لە غەزە و ئیسڕائیل

افزایش قربانیان غیرنظامی در غزه و اسرائیل

پاش چەند رۆژ تێکهەڵچوونی نێوان ئێسرائیل و گرووپە ئیسلامییەکانی “کەرتی غەزە”  زیاد لە 75 کەس کوژراون و 400 کەسیش بریندار بوون. لە نێوان کوژراوەکان دا 17 کەسیان منداڵن.

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەزەو موشەک هاویشتنانەکانی گرووپە ئیسلامییەکانی حەماس و جەهادی ئیسلامی، هاوکاتە لە گەڵ ناڕەزایەتی بەرینی فەلەستینیەکان لە شارە جۆراجۆرەکانی فەلەستین و ئیسرائیل. پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سەرکوتی خۆپێشاندەران لە پێشکەوتووترین کەرەستەی نیزامی کەڵکی وەرگرتووە و تا ئێستا بە دەیان کەس بریندار بوون و بە سەدانیش دەسبەسەر کراون.