کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

هێرشی خوێناوی بۆ سەر کەمپێکی پەناخوازان لە لیبی

حمله مرگبار به اردوگاه مهاجران در لیبی 1

رۆژی چوارشەممە 22ی مانگی گوڵان، لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر کەمپێکی پەناخوازان لە نزیک ترابلۆسی پێتەختی لیبی زیاد لە چل کەس کوژران و هەشتا کەسیش بریندار بوون.

کاربەدەستانی لیبی لە ترابلۆس ڕایانگەیاندووە کە هێرشەکە لە لایەن هێزەکانی “خەلیفە حەفترەوە” کراوە. لە ئاکامی ئەم هێرشە دا سەرجەمی دەسبەسەرکراوانی ناو کەمپەکە، زیانیان پێگەیشتووە. بە هەزاران پەناخواز لە کەمپەکانی لیبی دەسبەسەر کراون کە زۆربەشییان لە هێلەکانی پێشەوەی شەڕەکان دیل كراون.