رۆژی سێشەممە 21ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی ئوستانەکانی ئیسفەهان و فارس لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان لە چەند شوێنی جیاواز کۆبوونەوە.
موعەلیمانی ئوستانی فارس بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئیدارەی “ئاموزش و پەروەرشی” ئەو ئوستانە خوازیاری پێدرانی حەقدەستە دواخراوکانیان و روون بوونەوەی باروودۆخی دامەزرانیان بوون. هەروەها لە ئیسفەهانیش کۆمەڵێک لە موعەلیمان لە ڕێگای پێکهێنانی کۆبوونەوەیەک و بە بەدەستەوە گرتنی “پلاکارد” گەلێک خوازیاری خۆڕایی کردنی “ئاموزش” و هەروەها ئازاد کردنی موعەلیمی بەندکراو “ئیسماعیل عەبدی” بوون.