كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی كارنامه سه‌وز ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی گوڵان، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی پێشه‌ییان، له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارنامه‌سه‌وزه‌كان ئه‌و مۆعهلیمانهن كه له ئه‌زموونی ماده‌ی ٢٨ی ئامووزش و په‌روه‌رش سه‌ركه‌وتوو بوون به‌ڵام ئه‌م ناوه‌نده به‌ڵێنه‌كانی بۆ دامه‌زراندنیان جێبه‌جی نه‌كردووه و ئێستا له بیلاته‌كلیفی دان. ناڕازییان جهغتییان كرده‌وه له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زراندنی ٣٣ هه‌زار مۆعه‌لیمی تازه له‌لایه‌ن ئه‌م ئیداره‌وه و خوازیاری به‌دیهاتنی خواسته‌كانیان بوون.