کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

قووڵبوونەوەی تێکهەڵچوونەکانی نیوان ئیسڕائیل و حەماس

بالا گرفتن درگیری ها در تل آویو و غزه1

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 22ی مانگی گوڵان، بە قووڵ بوونەوەی تێکهەڵچوونەکانی نیوان ئیسڕائیل و گرووپە ئیسلامییەکانی فەلەستین زیاد لە چل کەس کوژراون.

ئەرتەشی ئیسڕائیل لە دوایین هێرشەکانی بۆ سەر فەلەستین، لە چەند رۆژی رابردوو دا بە سەدان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر کەرتی غەزە و لە بەرامبەریش دا گرووپە ئیسلامییەکانی حەماس و جەهادی ئیسلامی بە هێرشی راکێتی “تەل ئاویو” و “بێرشەڤا” یان کردووەتە ئاماج. لەم هێرشانە دا تا ئێستا بە دەیان خەڵکی سێڤیلی فەلەستینی کە لە نێویان دا زۆربەیان منداڵن بوون بە قوربانی. ئیسڕائیل کە دوڵەتەێکی داگیرکەرە بە بیانووی گرووپە دواکەوتووە ئیسلامیەکانی حەماس و جەهادی ئیسلامی هێرشەکانی خۆی بۆ سەر “کەرتی غەزە” چڕ کردووەتەوە.