به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی مه‌ی ٢٠٢١ “ئیهاب جه‌واد ئه‌لوه‌زنی”، چالاكی مه‌ده‌نی و له دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ڕێكخه‌ری ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له شاری كه‌ربه‌لا، له هێرشێكی چه‌كدارانه‌دا له به‌رامبه‌ر ماڵی خۆی له شه‌قامی “ئه‌لحه‌داد”ی كه‌ربه‌لا به چه‌كی گه‌رم كرایه ئامانج و تیرۆر كرا. بوكوژهكه پاش ته‌قه‌كردن له ناوبراو سواری مۆتۆری هاودهستهكهی بوو و له شوێنه‌كه ڕایكرد. شایانی باسه “ئیهاب وه‌زنی” ئه‌ندامی حیزبی “خه‌ڵك بۆ چاكسازی” بوو. تیرۆری ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه تووڕه‌یی خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ربه‌لای لێكهوتهوه. ده‌ستبه‌جێ سه‌دان خۆپیشانده‌ر له ناوه‌ندی شار كۆبوونه‌وه و له ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی درووشم و ئاگرتێبه‌ردانی لاستیك، دژبه ده‌وڵه‌تی عێراق كه نه‌یتوانیوه له چالاكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خۆپیشانده‌ران پارێزگاری بكات و ئه‌نجامده‌رانی تیرۆری چالاكان سزا بدات، تووڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان ڕۆژنامه‌وانێكی ڕه‌خنه‌گری دیكه‌ی عێراقی به‌ناوی “ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن” له نزیكیی شاری “دیوانییه”ی هه‌ڵكه‌وتوو له پارێزگاری “قادسییه” هێرشی كرایه سه‌ر و به سه‌ختی بریندار بوو. سه‌رچاوه‌كانی نه‌خۆشخانه باروودۆخی ته‌ندرووستیی ناوبراویان مه‌ترسیدار ڕاگه‌یاندووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ پاش كوژرانی “ئیهاب وه‌زنی” ناڕازیانی تووڕه به شێوه‌ی به‌رینتر هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ئه‌وان له ڕێگه‌ی به‌ستنی شه‌قامه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان له شاره‌كانی كه‌ربه‌لا، ناسرییه، دیوانییه و چه‌ند شاری دیكه له باشووری عێراق، داوایان له كاربه‌ده‌ستانی حكوومی كرد تا هۆكار و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م قه‌تڵه شناسایی بكه‌ن و بیانناسێنن. خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی درووشم دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ئه‌م ڕژیمه‌یان هۆكار و به‌كرده‌وه ده‌رهێنه‌ری تیرۆری چالاكانی مه‌ده‌نی له عێراق پێناسه كرد. ئه‌وان خوازیاری كۆتایی هێنان به ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له عێراق بوون. له خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی كه‌ربه‌لا، ناڕازیانی تووڕه به‌شێك له كۆنسوولخانه‌ی كۆماری ئسیلامییان له‌مشاره ئاگر تێبه‌ردا. ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه كه سهمبۆلهكانی ڕژیمی ئیسلامیی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران له عێراق ئاگر تێبه‌رده‌درێن.
ناڕه‌زایه‌تیی ڕۆژانی ڕابردوو له عێراق له ڕاستیدا درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كه كه له ڕۆژی ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی دژبه گه‌نده‌ڵی، بێكاری و ئاستی لهخوارێی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له مه‌یدانی ئازادیی به‌غداوه ده‌ستیپێكرد. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه له ماوه‌ی كه‌متر له ٢٤ كاتژمێردا، بوو به حه‌ره‌كه‌تێكی چه‌ند ملیۆنی له شاره‌كانی ناوه‌ند و باكووری عێراق. یه‌ك حه‌فته دواتر ده‌وڵه‌تی عێراق فریوكارانه به‌ڵێنی دا تا چاكسازیی له یاسای بنه‌ڕه‌تی، به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و خوڵقاندنی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی بۆ لاوان ئه‌نجام بدات. هاوكات به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه ده‌ستی دایه كوشتنی خۆپیشانده‌رانێك كه به ده‌ستی به‌تاڵ له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت و جه‌نایه‌تكارانی حه‌شدی شه‌عبی سینگیان كردبووه قه‌ڵغان.
له‌و ماوه‌یه‌دا حیزبه شیعه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌وان له‌ناو “حه‌شدی شه‌عبی” و كۆماری ئیسلامی وه‌ك پشتوانییان، سه‌ره‌ڕای كوشتنی پتر له ٦٠٠ خۆپیشانده‌ر و برینداركردنی ٢٠ هه‌زار كه‌س، نه‌یانتوانیوه خه‌ڵك چاوترسێن بكه‌ن و له مه‌یدان به‌ده‌ریان بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا به‌كرده‌وه، به‌قازانجی داروده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق بوو و ئاخێزی جه‌ماوه‌ریی له‌گه‌ڵ وه‌ستانێكی چه‌ند مانگه به‌ره‌وڕوو كرده‌وه، به‌ڵام له‌م ڕۆژانه‌دا شایه‌دی ئه‌وه‌ین كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هاوشێوه‌ی ئاگری ژێر خۆڵه‌مێش دووباره سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و بۆ جارێكی دیكه سه‌ره‌ڕای په‌یگیریی خواست و داخوازییه‌كانی، به‌كرێگیراوانی سه‌ربه كۆماری ئسیلامیشی كردووه‌ته نیشانه.
كۆماری ئیسلامی كه پێگه‌ی خۆی له عێراق یه‌كجار ناسه‌قامگیر و له مه‌ترسیدا ده‌بینێ بۆ پاراستنی، له هیچ جه‌نایه‌تێك له‌وانه تیرۆری ڕێبه‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ست ناپارێزێ. چه‌كداره جه‌نایه‌تكاره‌كانی سه‌ربه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا هه‌رچی له توانایان دابووه دژبه ئاخێزی جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتووی عێراق به‌كاریان هێناوه به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه نه‌یانتوانیوه ئاگری ئه‌م خه‌باته مافخوازانه‌یه خامۆش بكه‌ن.
له سه‌رده‌می ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه له ئۆكتۆبری ساڵی ٢٠١٩ له شاره‌كانی عێراق، سه‌ره‌ڕای كوژرانی پتر له ٦٠٠ كه‌س له خۆپیشانده‌ران و بریندار بوونی پتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س، نزیك به ٣٠ چالاكی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ له عێراق تیرۆر كراون. قوربانییانی ئه‌م تیرۆرانه، ڕێبه‌ران و ڕێكخه‌ران ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌ریه‌كان و ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ بوون كه ئه‌ساسه‌ن نه‌یاری بانده چه‌كداره ئیسلامییه‌كان و داروده‌سته‌كانی سه‌ربه ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران بوون. هه‌ر بۆیه و بهدرووست، ئه‌نگوستی تاوان به‌ره‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران و سپای “قودس”ه‌كه‌ی و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه سپای پاسداران ڕاكێشراوه.
له ئێستادا زیاتر له هه‌موو كاتێك ده‌ستی خوێناویی كۆماری ئیسلامی، نه ته‌نیا له تیرۆر و جه‌نایه‌ت و سه‌ركوته‌كانی ناوخۆی ئێران، به‌ڵكوو له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێرانیش ئاشكرا بووه. له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، دوو ناوه‌ندی سه‌ره‌كیی حزووری ئێران، واته عێراق و لۆبنان، له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ڕوو له گه‌شه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و “سپای قودس” به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. كۆماری ئیسلامی له‌م دوو وڵاته، ئاگاهانه ڕێبه‌ران و ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كاته ئامانج و له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی خۆجێییه‌وه تیرۆریان ده‌كات.
ته‌نیا هێزێك كه ده‌توانێ ده‌ستی فاشیسمی ئیسلامیی زاڵ به‌سه‌ر ئێران له ناوچه‌كه كورت كاته‌وه، هێزی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و هاوپشتیی جه‌ماوه‌ری وشیار و ڕێكخراوه له پانتایی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. حه‌ره‌كه‌تێك كه له وڵاتانی عێراق و لۆبنان له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه كه‌وتووه‌ته ڕێ، بێگومان ته‌نیا هێوایه بۆ پێكهێنانی گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی له ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه‌دا.