ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی و حه‌جمی دابه‌ش كردنی كاره‌با، له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی به‌رق به هۆی به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان له به‌رانبه‌ر مه‌جلیس ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: سه‌نعه‌تی به‌رق له به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ته و نابێت به‌رپرسیاره‌تی كارێكی وه‌ها گه‌وره بدرێت به به‌شی خسووسی و ئه‌وانیش كرێكار به كه‌مترین حه‌قده‌ست بچه‌وسێننه‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه حه‌قده‌ستی كرێكارانی ڕه‌سمی سێ ئه‌ونه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی و حه‌جمییه.