سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی چه‌ند ڕۆژه له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی تالبان به‌هۆی هاتنی جێژنی ڕه‌مه‌زان، ڕۆژی دووشه‌ممه لانیكه‌م ١١ كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراوی كه‌نار جاده‌یی بوونه قۆربانی.
به پێ ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی تالبان ڕایانگه‌یاندووه كه له سێ ڕۆژ جژنی ڕه‌مه‌زاندا هیچ جۆره عه‌مه‌لیاتێكی نیزامی ئه‌نجام ناده‌ن به‌ڵام له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراوی كه‌نار جاده‌یی ئوتوبوسێك مسافربه‌ری له ویلایه‌تی زابۆل كرایه ئامانج كه به هۆیه‌وه لانیكه‌م ١١ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٨ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. ئه‌م ڕووداوه به دوای ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر مه‌دره‌سه‌ی خوێندكاران ڕوویداوه كه تێدا 85 خوێندكاری كچ بوونه قۆربانی ولانیكه‌م 155 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.