ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گوڵان، ڕۆژنامه‌وانێكی دیكه‌ی عێراقی به ناوی “ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن” له ده‌وڕووبه‌ری “دیوانییه” له ویلایه‌تی قادسییه كرایه ئامانج و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه ڕه‌خنه‌گره‌ی ده‌وڵه‌ت له باشووری عێراق تیرۆر كراوه و ئێستا به هۆی خراپی باروودۆخی سه‌لامه‌تی له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م تیرۆره ٢٤ كاتژمێر به‌شوێن تیرۆر كردنی “ئه‌یهاب وه‌زنی” ڕه‌خنه‌گری ده‌وڵه‌ت و میلیشیاكانی سه‌ر به ڕژیمی ئێران ڕووده‌دات كه به هۆیه‌وه به‌شێك له كونسولگه‌ری ئێران له كه‌ربه‌لا، له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی ناڕازی عێراقی ئاگری تێبهربهردرا. شایانی باسه كه له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی ٢٠١٩وه له شاره جۆراوجۆ ره‌كانی عێراق، لانیكه‌م ٣٠ چالاكی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وانی دژ به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له عێراق تیرۆر كراون.